لێبڕینی موچه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر پێویسته‌
22.04.2021

مانه‌وه‌ی لێبڕینی موچه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و پله‌ تاییه‌ت به‌ ڕێژه‌ی له‌ 50% پێویسته‌ گه‌ر كرا حكومه‌ت ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه‌یان زیاد بكات ، بار سوكی له‌ سه‌ر بودجه‌ی گشتی دروستده‌كات، به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لیبڕینی له‌سه‌ر لاببرێت و هیچ بارقورسیه‌ك له‌سه‌ر بودجه‌ی دروست ناكات له‌ كاتێكدا دۆخی دارایی هه‌رێم باشبووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادبونی داهاتی ناوخۆ هیچ بیانوێك بۆ حكومه‌ت نه‌ماوه‌ بۆ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چونكه‌ به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌ران لێبڕینی موچه‌یان بۆ نه‌كراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ موچه‌كه‌یان له‌ 300هه‌زار كه‌متر بووه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێبڕینیش بۆ موچه‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان نه‌كراوه‌، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ حكومه‌ت بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە