ئیبراهیم ره‌ئیسى: په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسی ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌

21.06.2021
جەماوەر نیوز
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند پێشینه‌ى كاره‌كانى، ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێرانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
ئیبراهیم ره‌ئیسى  سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆمارى ئیسلامی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئێران ده‌یه‌وێت تێكه‌ڵى جیهان ببێته‌وه‌، یه‌كێك له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانى حكومه‌تى تازه‌ى ئێران، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌نییه‌كانى تارانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، پێویستیشه‌ سعودیه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانى، كۆتایی به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان له‌ كاروباری ناوخۆی یه‌مه‌ن بهێنن.
ره‌ئیسى روونیشیكرده‌وه‌، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌ر ده‌م ئاسایبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعودیه‌ نیه‌، پێشنیاز ده‌كه‌ین، هه‌ردوو لا باڵوێزخانه‌كان بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵى (2016)ه‌وه‌ داخراون.
ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆكى نوێى ئێران راشیگه‌یاند، له‌ سیاسه‌تى نوێی ده‌ره‌وه‌ى ئێراندا، هیچ جۆره‌ مه‌رجێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ى ناووكى نییه‌، سزاكانى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران، دۆخێكى ئابوورى خراپى له‌و وڵاته‌ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.
له‌مباره‌وه‌ ره‌ئیسى گوتى: به‌رژه‌وه‌ندىیەکانی گه‌لی ئێران په‌یوه‌ست ناكه‌ین به‌ دۆسیه‌ى ناووكى.
ره‌ئیسى روونیشیكرده‌وه‌، هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌مجاره‌ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ رێكه‌وتنى تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌ى ئه‌تۆمی، پێویستیشه‌ سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن.



زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ