خه‌تیب زاده‌ : سیاسه‌تى ئێران لابردنى سه‌رجه‌م گه‌مارۆکانه‌،داواى ده‌سته‌به‌ریى له‌ ئه‌مریکا ده‌که‌ین

21.06.2021
جەماوەر نیوز

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/6/2021 ، له‌ کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌دانوستانى ڤیه‌نا که‌بڕیاره‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ى خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى نوێى ئێران بکه‌ن  وتی: ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر درێژه‌ى دانوستانه‌کان له‌ گرووپى ده‌وڵه‌تى نوێ، پشت ڕاست ناکرێته‌وه‌. که‌سانێک که‌ له‌ دانوستانه‌کان به‌شدارن، به‌ هێز و به‌ بێ فیڕۆدانى کات له‌سه‌ر ورده‌کارى و پرسه‌ جیاوازه‌کان پێکه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن.

ووتیشى : سیاسه‌تى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ و نابێت که‌ ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌رى گه‌مارۆکان هه‌بێت، یه‌ک کاتژمێر دواى بخات و ئه‌وه‌ سیاسه‌تێکه‌ که‌ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یى ڕایگه‌یاندبوو و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ى گرتۆته‌به‌ر . دوور له‌ چاوه‌ڕوانى نییه‌ که‌ خولى دوایی، خولى کۆتایى بێت.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران  وتی: ئه‌مریکا جارێک له‌ سه‌رده‌مى ترامپ نیشانى دا که‌ ده‌توانێت ملوڕانه‌ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى دیکه‌ بخاته‌ ژێر پێ، که‌واته‌ ئه‌بێت له‌ دانوستانه‌کاندا دڵنیامان بکه‌نه‌وه‌.

 

 

 


میهر


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ