سعودیه‌ : که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ سعودیه‌ کارناکاته‌ سه‌ر تواناى به‌رگرى وڵات

21.06.2021
جەماوەر نیوز

هاوپه‌یمانێتى سه‌ربازى به‌ ڕابه‌رایه‌تى سعودیه‌ ڕایگه‌یاند که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ سعودیه‌ کارناکاته‌ سه‌ر تواناى به‌رگرى وڵاته‌که‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى کۆمه‌ڵێک فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وانى بۆمبڕێژکراوى حوسییه‌کانى دایه‌وه‌ که‌ به‌ ئاڕاسته‌ى سعودیه‌ هه‌ڵدران.

ڕۆژى هه‌ینى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ژماره‌ى سه‌رباز و سیستمه‌ به‌رگرییه‌ ئاسمانییه‌کانى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ سعودیه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌، له‌وانه‌ش پاترى موشه‌ى پاتریۆت و سیستمى دژه‌ موشه‌کى پاد.

تورکى مالکى وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند ئه‌م که‌کردنه‌وه‌یه‌ کاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌رگریى ئاسمانى سعودیه‌ نابێت.

وتى " له‌لێکتێگه‌یشتنێکى باش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانماندا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا، تواناى به‌رگریکردنمان هه‌یه‌ له‌ وڵاتى خۆمان."

ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ کاتێکدایه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا جۆو بایدن هه‌وڵى هێورکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان ده‌دات له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێراندا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى دانۆڵد ترامپدا هه‌ڵمه‌تى " قورسترین فشار " خرایه‌ سه‌ر ئێران و به‌وه‌ش گرژییه‌کانى نێوان ئه‌ودوو وڵاته‌ زیادیکرد.

له‌ ساڵى 2015 ه‌وه‌ سعودیه‌ ڕابه‌رایه‌تى هاوپه‌یمانێتیه‌کى سه‌ربازى ده‌کات بۆ پشتیوانیکردن له‌ حکومه‌تى یه‌مه‌ن و دژى حوسییه‌کانى یه‌مه‌ن ده‌جه‌نگێت که‌ له‌ ساڵى 2014 وه‌ سه‌نعاى پایته‌خت و کۆمه‌ڵێک ناوچه‌ى دیکه‌ى یه‌مه‌نیان له‌ژێر ده‌ستدایه‌.

سعودیه‌ هه‌میشه‌ ڕووبه‌ڕووى هێرشى موشه‌کى باڵیستیکى و فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وانى بۆمبڕێژکراو بۆته‌وه‌ که‌ له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ى فڕۆکه‌خانه‌ و دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانى سعودیه‌ هه‌ڵده‌درێن.

سعودیه‌ش موشه‌کى پاتریۆتى ئه‌مه‌ریکا به‌کارده‌هێنێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌.

مالکى وتى ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌رگرى ئاسمانى سعودیه‌ به‌رپه‌رچى 17 فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وانى حوسییه‌کانى داوه‌ته‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى ململانێکانه‌وه‌ زۆرترین فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وانه‌ له‌ ته‌نها یه‌ک ڕۆژدا هه‌ڵبدرێت.

 

 

 

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 

 

 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ