ڤیزا له‌ نێوان عێراق و ئێران لادەبرێت

17.06.2021
جەماوەر نیوز
باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانی ڕەزامەندیی عێراقین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان ھەردووك وڵات.
ئیرەج مەسجیدی، باڵوێزی ئێران لە عێراق رایگەیاند پرسی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا تەنیا بۆ چلەی حسەینی بەرتەسك ناكرێتەوە، ھەنگاوی پێویست لە لایەن ئێرانەوە ھەڵگیراوەو چاوەڕوانی ڕەزامەندیی لایەنی عێراقین بۆ ھەڵگیرانی ڤیزا.
مەسجیدی راشیگەیاند بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەگەڵ دەوڵەتی عێراق وتووێژمان كردووەو لێژنەیەكی ھاوبەشیش پێكھاتووە و باسی زۆر لە كۆبوونەوە ھاوبەشەكاندا كراوە كە ئەو كۆبوونەوانە لێك گەییشتننامەیەكیان لێكەوتەوە كە خەریكە ڕێكوپێك دەكرێت و بە واژۆكرانی لە لایەن عێراقەوە لەم پەیوەندییەدا خەڵك ئاگادار دەكەینەوە.
باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: ئەم ھەنگاوە نەك ھەر بۆ چلەی حوسێنی بەڵكو بۆ ھەمیشەییەو گشتییە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ