بەهای دۆلار دابه‌زی

16.06.2021
جەماوەر نیوز
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 950 دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی حوزه‌یرانی 2021 لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 149 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بەهای دراوەکان ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان بەمشێوەیە بوون:

- نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 149 هەزار و 350 دینارە
- 100 یۆرۆ بە 181 هەزار و 834 دینارە 
- 100 پاوەند بە 209 هەزار و 837 دینارە
- 100 لیرەی تورکی بە 17 هەزار و 773 دینارە
- 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە شەش هەزار و 437 دینارە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ