لیژنه‌ى یاسایى ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان

09.06.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9/6/2021 ، لیژنه‌ى کاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.بژار کۆچه‌ر سه‌رۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌و له‌ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانى لیژنه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.

کۆبوونه‌وه‌که‌ گفتوگۆکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى یاسایى و ده‌ستوورى بۆ ڕاپۆرتى لیژنه‌ى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داکۆکیکردن له‌مافى مرۆڤ، تایبه‌ت به‌هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ژماره‌ 22ى ساڵى 2011ى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گشت بڕگه‌و ماده‌کانى ڕاپۆرته‌که‌ کران، لیژنه‌ى یاسایى بڕیاریدا ڕاپۆرتى تایبه‌تیى خۆى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بکات بۆئه‌وه‌ى خوێندنى دووه‌مى بۆ بکرێت.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ