مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا كۆده‌بێته‌وه‌

09.06.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌لجیكا، له‌گه‌ڵ جان جامبۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز كۆبووه‌وه‌.
بڕیاره‌ سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی دیكه‌ی باڵای بەلجیکا کۆببێتەوە و گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بكات.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە "دارا رەشید"، وەزیری پلاندانان و "سەفین دزەیی"، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ