بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات

06.05.2021
جەماوەر نیوز

رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی بوونی ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پێشوو بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناكەن.
عیرفان عه‌لی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دوای چەندین كۆبوونەوە و تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریانداوە بەشداری لەو پرۆسەیەدا نەكەن.
وتیشی، هۆكاری سەرەكی ئەو بڕیارەیان بۆ بوونی ساختەكاری زۆر لە هەڵبژاردنی رابردووی عێراق دەگەڕێتەوە .

جەختیشی كردەوە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا پارێزگاری له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساخته‌كاریی زۆر ده‌كرێت به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق ناكه‌ن.
رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی هێمای بۆ ئەوەش كرد، كە عێراق بۆتە گۆڕەپانی زلهێزەكان و وڵاتانی ناوچەكە و ئەو لایەنە دەرەكیانە بە گەمەیەكی هەواڵگری لە رێگەی ساختەكارییەوە هێزێك بەرزدەكەنەوە و هێزێكی دیكەش ژێر دەخەن.

عیرفان عه‌لی عەبدولعەزیز روونیكرده‌وه‌ داوای له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرو ده‌نگده‌رانیان كرد كه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ نه‌ده‌ن.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ