جوتیار عادل وه‌ڵامی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ده‌ینه‌وه‌

05.05.2021
جەماوەر نیوز
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند بەم نزیكانە وەڵامی قسەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی ڕاده‌ستنەكردنی داهاتی نەوتی هەرێم دەدەینەوە.
جوتیار عادل لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندوە بەهۆی قسەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی راده‌ستنەكردنی داهاتی نەوتی هەرێمەوە، بەم نزیكانە وەڵامی ئەو وەزارەتە دەدەینەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت پێشتر عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاندبوو، "وەزارەتی نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێكی نەوتی هەرێمی ڕادەستنەكراوە لە چوارچێوەی بەندەكانی پڕۆژەی بودجەدا".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ