وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی زیندانیانی سیاسی ده‌دات

04.05.2021
جەماوەر نیوز
مینحەی مانگانەی بەردەوام بۆ ژمارەیەک زیندانی سیاسی خەرجکرا .
پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە فەرمانی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پاش ووردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بڕیاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانە وەک وەجبەی یەکەم بۆ (٦۳۹) زیندانی سیاسی کە ماوەی۱٠ ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ و موچەیەکی تریان نییە.
هەروەها لیژنەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی تا ئەو کەسانەی شایستەن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت.