پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت بگاته‌ 70 دۆلار

03.05.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌ نرخی نه‌وت، به‌هۆی زیادبوونی خواستی وڵاتانی جیهانه‌ له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی، له‌ دیارترینیشان چین و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 67 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا به‌ 64 دۆلار و 35 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
پێشبینی ده‌كرێت له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا جارێكی دیكه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌وه‌ سه‌رووی 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك".