بایدن: بچن ڤاکسین لەخۆتان بدەن

29.04.2021
جەماوەر نیوز

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم وتاریدا دوای 100 رۆژ له‌ ده‌ستبه‌كاربونی ڕایگه‌یاند ئیدارەکەی خراپترین دۆخی تەندروستی و ئابووری بۆ ماوەتەوە، بەڵام بە دیموکراتی متمانە بۆ هاووڵاتییان گەڕایەوە. 
وتیشی نایەوێت هیچ ناکۆکییەک لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا له‌گه‌ڵ ڕوشیا و چین دروست بکات، بەڵام بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا "بە شانازییەوە" باسی هەوڵەکانی ئیدارەکەی کرد بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پێدانی ڤاکسین بە هاووڵاتیانی وڵاتەکە. وتی، "دوای ئەوەی بەڵێنم دا 100 ملیۆن قورچکە ڤاکسین لە 100 رۆژدا دابین بکەم، ئێستا ئێمە زیاتر لە 220 ملیۆن قورچکە ڤاکسینی کۆرۆنامان دابین کردووە." لەنێو چەپڵەڕێزانی ئەندامانی کۆنگرێس و میوانان کە ئامادەی گوتارەکەبوون، بایدن گوتی، "بچن ڤاکسین لەخۆتان بدەن و ڤاکسین ئامادەیە."

سەرۆکی ئەمریکا کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 575 هەزار هاووڵاتی وڵاتەکەی دوای تووشبوونیان بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە رایگەیاند، ئێستا نزیکەی 96 ملیۆن ئەمریکی دوو قورچکە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە. 
لەبارەی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکە، جۆ بایدن باسی لەوە کرد، رۆژانە 700 ئەمریکی بەهۆی کۆرۆناوە دەمرن، بەڵام ئەوەی وەکو سەرکەوتن باسکرد، چونکە پێشتر "رۆژانە سێ هەزار کەس" بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست دەدا. 
سەرەڕای کارەکانی ئیدارەکەی، سەرۆکی ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنای بە "گەورەترین کێشە"ـی وڵاتەکەی ناوبرد.