سێ یانه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی بوون به‌ پاڵه‌وانی لالیگان

24.04.2021
جەماوەر نیوز
كێبڕكێی خولی ئیسپانی له‌ نێوان هه‌ر سێ یانه‌ی یه‌كه‌می و دووه‌م و سێهه‌می ڕێزبه‌ندی خوله‌كه‌ زۆر به‌هێزه‌ و خاڵه‌كانیان له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ له‌ ده‌ستدانی یه‌ك یاری یان یه‌كسانبوونیه‌ك كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌ سه‌ر هاتنه‌خواره‌وه‌ له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ و هه‌ر سێ یانه‌كه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگادان.
ئاتلێتیکۆ مەدرید 73 خاڵ له‌ 32 یاریدا.
ریال مەدرید 70 خاڵ له‌ 32 یاریدا.
بارسێلۆنا 68 خاڵ له‌ 31 یاریدا.