پێداچونەوە بە دۆسییه‌كانی تاقانەکانی جینۆساید کۆتاییپێهات

19.04.2021
جەماوەر نیوز
لیژنەی وردبینی و پێداچونەوە بە دۆسیەکانی تاقانەکانی جینۆساید کۆتاییان بەکارەکانیان هێنا.
پاڵپشت بەیاسای ژمارە ۲ ی ساڵی ۲۰۲۰ (یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازات و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان- عێراق) و ئاماژە بەفەرمانی وەزاری ژمارە ۲٥۷ لە ڕێکەوتی ۲٨ / ١ /٢٠٢١
تایبەت بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وردبینی و پێداچونەوە بە دۆسیەی تاقانەکانی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ،لیژنەکە لە ڕێکەوتی ۳۱ / ١ /٢٠٢١ دەستبەکاربوو،دوای نزیکەی دوومانگ کارکردن ، لەڕێکەوتی ٦/ ٤ / ٢٠٢١ لیژنەکەی وەزارەت کۆتایی بە ئەرک و کارەکانی خۆی هێنا و دوا ڕاپۆرت و کۆنووسی لێژنەکەیان پێشکەشی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود،وەزیری کارووباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.
شیاوی ئاماژە پێدانە وەزارەتی کارووباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەو ماددەکانی یاسای چاکسازی بە ئامانجی بە دیهێنانی دادپەروەری و گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافی شایستە و ڕاستەقینە.