نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

14.04.2021
جەماوەر نیوز
بەهۆی هاوردەکردنی زیاتری نەوت لە لایەن چینەوە، نرخی نەوت بەرزده‌بێته‌وه‌.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت (1:30ی خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر)، بۆ 63 دۆلار 67 سەنت بەرزبووەوە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 60 دۆلار و 18 سەنت بەرزبووەوە.
لە مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، رێژەی هاوردەکردنی نەوت لە لایەن چینەوە، 21٪ بەرزبووەتەوە.