محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خاڵه‌ سه‌ید كاكه‌ ده‌كات

10.04.2021
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خاڵه‌ سه‌ید كاكه‌ ده‌كات به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی "حاجیە هەمین "ی هاوژینی.
ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
‏بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
‏‎بەڕێزان خاڵە سەید کاکە، بنەماڵەو کەسوکاری خواڵێخۆشبوو "حاجیە هەمین مەعروف"، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی حاجیە هەمین مەعروف هاوژینی بەڕێزتان و دایکی شەهید شوان مان پێگەیشت. لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی خوالێخۆشبووین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارین.
‏‎له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی پاکی حاجیە هەمین بە به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.
‏‎انا للە وانا الیە راجعون
‏‎لەگەڵ ڕێزمدا
‏‎ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
۲٠۲۱/٤/۱٠
گوڵەخانە