له‌ چاوەڕوانی کۆنگرەی حەوتەمی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستاندا
27.11.2020

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا

تێڕوانینەکان و ئاواتەکانی مرۆڤ بەو شێوەیەن کە کوردستان ئارامی و سەقامگیری و بەرەو پێش چوون و ژیانێکی شایستەی هەبێت ، وە دوور بێت لە شەڕ و داگیرکاری و شڵەژانی قەوارەی هەرێمی کوردستان ، وە مافی ئازادی تاکەکان و لایەنەکان پارێزراوبێت بەتایبەتی نێوماڵی کوردی ، ئەو کارەساتانەی کەبەسەر میللەتی کوردا هاتووە جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە . پێش ١٥ ساڵ لەمەو بەر بابەتێکم نووسی سەبارەت بە ئەنجومەنێکی شورای کوردی لە ماڵپەڕی ( کڵاوڕۆژنە ) کە سەرکردەکان پێکەوە کاربکەن وە بڕیار و دیدە و ئایندە و یەك دەست و یەك ڕابن ، بۆ ئەوەش جەنابی کاك محومه‌د حاجی مه‌حمود لەگەڵ لایەنەکان زۆر هەوڵیدا، بەڵام لە نەبوونی متمانەو نەویستنیان بۆ ئەو پرۆژەیە لەباریان برد ، وایلێهات کە ئێستا دوو لایەن متمانەی دانیشتن و لێك تێگەیشتنیان نییە تەنانەت لە ڕووبەڕووی دانشتندا جۆرێکن و لە پشتەوەش جۆرێکی ترن . حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان وەکو حزبێکی شۆڕشگێڕ و پڕ لە خەبات و تێکۆشان کە بە حزبی شەهیدان ناسراوە لە سەرەتای دروستبوونییەوە (٦) کۆنگرەی بەستووە لە ڕۆژگارە جیاوازەکاندا و درێژەی بە خەباتی خۆی داوە لە هەموو بوارەکاندا بۆ ئازادی و دیموکراسی و سەقامگیری و بوژاندنەوەی کوردستان و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان ، بەڵام دەکرێت هەندێک جار خوێندنەوە و تێڕوانین و توێژینەوە بۆ داهاتوو بکرێت پشت بەستن بە ڕابردوو وە ئەزموونەکان و نوێ بونەوە لە کارگێڕی و پەیوەندییەکان و دروست کردنی متمانە بۆ دروست کردنی پەیوەندیەکی نوێ لەگەڵ حزب و جەماوەر ، زۆر ئاسایییە لەنێو ژیانی حزبێکدا بژیت بەرز و نزمی تێدا بێت واتە لەسەردەمی ساڵانی ١٩٩١ جەماەرێکی زۆر وە خەباتگێڕ و کەسایەتی و نوسەر و ڕۆشنبیر و زۆربەی چینەکان لەنێو وە لە دەوروبەری حزبی سوسیالیست دیموکراتی کورداستادا کۆ بوبونەوە ، بەڵام لەدوای دابەشکردنی داهات و گەمارۆ خستنە سەر حزبەکانی تر لە کوردستان و ڕاکێشانی خەڵك بۆ لای خۆیان بە ناوی دامەزاراندن ، وە نەهێشتنی داهاتی حزبەکانی تر ، زۆر سەرکردە و کادرو خەڵکی تر حزبی سویسالیستیان بەجێ هێشت ، ئەوەش زۆر ئاساییە، چونکە لە ئێستادا حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان وەکو خێزانێك وایە وە زۆربەی ئەندامەکان تێکەڵ و متمانە کراون و هەموویان لە ژێر چەترێکدا کۆ بۆتەوە ، نەك دوو ڕووی و بۆ مەبەستێكی تایبەتی هەروەك لە کۆمەڵە پیاوێکی ناوداردا بینرا. ئێستاش خەڵکانێک بەردەوام دێنەوە ڕیزی حزب وە حزبیش قەوارەیەکی بەرچاو دیارە لە خەباتی بەردەوامی خۆیدا . حزب بەگەورەیی نییە ، بەڵکو بەکارەکانی واتای حزبی لی دەنرێت . کۆنگرەی حەوتەم بێگومان چاوەڕوانی لێ دەکرێت . وەکو پرەنسیپێك دەبێت لەماوەی خۆیدا ببەسترێت و بکرێت وە دەبێت ئاڵوگۆڕ بە کەسایەتیەکاندا بکرێت ، چونکە زۆر جار ئەندامێکی حزب نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت لەو کارەدا، بەڵام لە کارێکی تردا سەرکەوتوو دەبێت ، نوێ بونەوە واتە ( ئه‌ب دەیت ) گرنگی خۆی هەیە ، بەگوێرەی ڕاپەڕاندنی کارەکان ، بەڵام ناسراوێتی و کەسایەتی دەڤەرەکانیش گرنگی خۆی هەیە ، هەموومان لە خزمەتی حزبداین ، وە دەمانەوێت حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەو فۆرم و تایبەتمەندێتییەی کە هەیەتی وە ناسیومانە وەکو خۆی بمێنێتەوە ، بەتایبەتی ئازادی ڕا دەربڕنەکان، چونکە هەروابووە ، گرنگیدان بە ئەندام و خانەوادەکانیان وە ئاوڕدانەوە لەو ئەندامانەی کە هەردەم لە پێشەوە بوون بۆ خزمەتی حزب و کوردستان وە حزبی سوسیالیست لەبەر خەمخۆری و دڵسۆزی سەرکردەکانی زۆرترین شەهیدی داوە لە خەباتی شۆرشی کوردستاندا نمونەش شەهید بوونی شەهید عەتا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و هەڤاڵانی تر لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا ، ئەمانە چەندین پرسیاری تر چاوەڕوان کراوە ، بەڵام بە هیمەتی جەنابی کاك محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و هەڤاڵەکانی تری حزب ، ئەو تایبەتمەندێتییە بەدیدەی من هەروەکو خۆی دەمێنێتەوە ، ئەوەش گرنگی خۆی هەیە . هەڵبژاردەی کەسایەتیەکان وە هەڤاڵەکان گرنگن لەو گرنگتر ئەوەیە کە چی پێ دەکرێت لە ساڵانی دواتردا بتوانێت حزب و دەنگی حزب و پەیوەندییەکان بەرەو پێش بەرێت وە دەستەیەکی کارگێڕی بەهێزی هەبێت ؟ پڕ کردنەوەی کورسیەکان گرنگ نین ، ئەوەندی لێهاتووی و شارەزا و دیبلۆماسیەتی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیڕەو بکات و پرۆژە و هەوڵی هەبێت ، بچوكکردنەوەی سەرکردایەتی کاردانەوەی خراپی نابێت ، بەڵکو دانانی هەڤاڵانی شارەزا و کارگێڕی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان بەرەو پێش دەبات ، پێویستە ئاوڕ لە کەم و کوڕیەکان بدرێتەوە و کەسایەتی شیاو بۆ جێگای شیاو دابنرێت و جێگرەوەشی هەبێت ، کلیلی چارەسەر تەنها یەك دەرگا نەکاتەوە ، نابێت من هەموو شتێك بم . وە نابێت من هیچ نەبم، چونکە پارێزگاری لە حزب گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ، کۆنگرەی حەوتەم و هەڵبژاردە بۆ داهاتوویەکی گەشدار دەنگی ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبەیە .


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە