خۆپیشاندان له‌ سۆدان به‌رده‌وامه‌

02.06.2019
جەماوەر نیوز
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌رانی سۆدان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ڕاگوزه‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی مه‌ده‌نی.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمه‌ڵه‌ی پێشه‌وه‌رانی سۆدان بڵاویانكرده‌وه‌ بۆ ته‌واو كردنی ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش پێویسته‌ ئه‌م قۆناغی بگوازریه‌ته‌وه‌ و بۆ به‌ده‌ستهینانی ئامانجه‌كان كه‌ له‌ پێناویدا شڕۆش ئه‌نجامدراوه‌.
 كۆمه‌ڵه‌كه‌ داوا ده‌كات چاره‌سه‌ری هه‌موو شۆرشێك پێویستی به‌ هاوكاری به‌ ده‌مه‌وه‌ چوون هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ركرده‌كانه‌وه‌ .
له‌ ئه‌نجامی پێكدانی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سۆدان له‌ شه‌قامی نیل له‌ خه‌رتومی پایته‌خت 10 خۆپیشانده‌ بریندار بوون.
فه‌ریقی یه‌كه‌م محه‌مه‌د حمدان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ڕاگوزه‌ر ڕایگه‌یاند پێكهێنانی حكومه‌تی مه‌ده‌نی له‌ چاوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئیستا ده‌بێت.
له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی رایگه‌یاند بۆ ڕێگری له‌ كاركردنی نایاسایی و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر ئاسایش  كۆتایی به‌ خۆپیشاندان بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و یاسا جێگیر ببێت