پرۆسه‌ی خوێندن لە زانکۆ و خوێندنگاكان بەردەوام دەبێت

22.02.2021
جەماوەر نیوز
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام رێکارەکانی خۆپارێزی تووند دەکرێن.
ناوبراو وتیشی لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری ئەوەش دراوە کە یاد و بۆنەکانی مانگی ئادار "بەرز رادەگیرێن، بەڵام بەبێ گردبوونەوەی جەماوەری.