بايدن ئەمریکای گەڕانده‌وه‌ نێو رێککەوتننامەی پاریس

22.01.2021
جەماوەر نیوز

دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە دەستبەکاربوونی  جۆ بایدن  وەک 46 هه‌مین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمانی سەرۆکایەتی ژماره‌یه‌ك بڕیاری سەردەمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای هەڵوەشاندەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشوازیی لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە کرد.
هەڵوەشاندنەوەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی پاریس بۆ کەش وهەوا و هەڵوەشاندنەوەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەو بڕیارانە بوون کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشوازی لێ کرا.
هەروەها هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی پێدانی ڤیزای ئەمریکا بە چەند وڵاتێکی زۆرینە موسڵمان و هەڵوەشاندنەوەی باری نائاسایی لەسەر سنووری ئەمریکا و مەکسیک و هەڵوەشاندنەوەی بودجەی دیواری مەکسیک.