ئافره‌اێك بوو به‌ بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا

21.01.2021
جەماوەر نیوز
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئەڤریل هەینسی وەکو یەکەم بەرپرس لە کابینەکەی جۆ بایدن پەسندکرد و بووە بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا .
لە دانیشتنەکەدا هەینس بە 84 دەنگی بەڵێ و 10 دەنگی نەخێر بووە بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.
مارک وارنەر سیناتۆری کۆمارییەکان دەڵێ: "گرنگی پۆستەکەی هەینس بۆ وڵات وایکرد وەکو یەکەم کەس دەنگ لەسەر پەسندکردنی بدرێت.
بەڕێوەبەری نوێی هەواڵگری نیشتمانیی ئەمریکا بە لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنەکەی وت: "چین یەکەم پرس و جێگەی سەرنجی کارەکانی دەبێت لە ئیدارەی بایدندا"، سەرەڕای ئەوەش لەسەر ناروونی پرۆگرامی داهاتووی هەواڵگری 10 سیناتۆر بە نەخێر دەنگیاندا.
ئەڤریڵ هەینس ساڵی 1969 لە دایکبووە ، پارێزەرە. لە نێوان ساڵانی 2015- 2017 لە ئیدارەی باراک ئۆباما وەکو جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کاری کردووە.