ئینجیلە مێژوییەكەی بایدن

21.01.2021
جەماوەر نیوز

ئەو نوسخەی ئینجیلەی بایدن ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 20ی كانونی دووه‌می 2021 لە رێوڕەسمی دەستبەكاربونیدا سوێندی پێ خوارد، لە ساڵی 1893ەوە لای بنەماڵەكەی پارێزراوە.
هەمان ئەو ئینجیلەشە كە بایدن لە ساڵانی 2009 و 2013 وەك جێگری سەرۆك ئۆباما سوێندی پێ خواردوەو هەروەها لەو ماوانەی كە وەك سیناتۆری ویلایەتی دێلەوەر هەڵبژێردراوە سوێندی بەو ئینجیلە خواردوە.
ئینجیلە مێژوییەكەی بایدن، قەبارەیەكی گەورەی هەیەو خاچێكیشی لەسەرە.
هەروەك هەمان ئەو ئینجیلەشە، كە "بو"ی كوڕە كۆچكردوەكەی بایدن، لە ساڵی 2013 كاتێك بوە دادوەری گشتی ویلایەتی دێلەوێر بەو ئینجیلە سوێندی خوارد.