جەماوەر نیوز
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند بەگوێرەی راپۆرتەکان خۆپیشاندانێکی دیکە بەڕهێوەیە و داوا لە ھەموولایەك دەکەم دان بەخۆیاندا بگرن و ھێور ببنەوە.
تره‌مپ دووپاتیشیكرده‌وه، رێگە بە یاساشکێنی و توندوتیژی نادەین.
ئه‌مه له كاتێكدایه زیاتر لە 15 ھەزار سه‌ربازی لە گاردی نیشمانی رەوانەی کۆنگرێس کراون، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاسایشی کۆبوونەوەکە و کاپیتاڵ ھیڵ بكه‌ن.
سەربازانی گاردی نیشتمانی لە ھۆڵ و میوانخانەکانی کۆنگرێس بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌گویره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێنتاگۆن و ئێف بی ئای ھۆشداری خۆپیشاندان و ھەڵکوتانەسەر کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە دەدەن.