له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان ده‌گاته‌ عێراق

13.01.2021
جەماوەر نیوز

بریاره‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا، جیانى ئیڤانتینۆ  سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمی سه‌ردانى عێراق بكات .

شامل كامل، ئه‌ندامى یه‌كێتیی كاربه‌رێككه‌رى تۆپى پێى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ 27 ی ئه‌م مانگه‌دا جیانى ئیڤانتینۆ، سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان سه‌ردانى به‌سره‌ ده‌كات و له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ى نێوان عێراق و كوه‌یت ئاماده‌ ده‌بێت .
شامل ئه‌وه‌شى باسكردووه‌ ، له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌ى جیانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆی سه‌ر یاریگه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى عێراق له‌ كاتى خۆیدا .