جەماوەر نیوز
د. ههڤاڵ ئهبوبهكر،پارێزگاری سلێمانی راگەیاند لەگەڵ كردنهوهی دەرگای قوتابخانەکانین و دەشڵێت، وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی کردووە پۆلی 12 لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە لەنێو هۆڵەکانی خوێندن دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە. هەرەوەها "پێشنیازکراوە لە 1ی مانگی داهاتووەوە دەست بە خوێندن بکرێتەوە، ئەگەر ئەوەش پەسند نەکرا، ئەوا رۆژی 01-03-2021 بە تەواوی دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە."
پارێزگاری سلێمانی وتیشی ئێمە پێش راگرتنی پرۆسەی خوێندن پێشنیازمان کرد کە ناکرێت سێکتەرەکان بەمشێوەیە رابگیرێن. بۆیە دەنگمان لەگەڵ دەنگی ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە."
د. ههڤاڵ ئهوهی خستهڕوو مەترسی کۆرۆنا بۆ دەیان ساڵی ئایندە دەمێنێتەوە و ناکرێت ژیانی گشتی لە سێکتەرەکانی پەروەردە، تەندروستی، دارایی و بەمشێوەیەی ئێستا هەیە رابگیرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی پێشنیازەکانیان بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران وتی، "دەمانەوێت دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە و بە مەرج و رێکارە تەندروستییەکان، هەروەها مووچە هەموو 30 رۆژ جارێک بدرێت و لەکاتی خۆی دابەشبکرێت، هەروەها ئارامی لەنێوان حکومەت و حیزبەکان دروستبکرێت و لایەنەکان لەپێناو ململانێی سیاسی خزمەتگوزارییەکان رانەگرن."