جەماوەر نیوز
له ڕاگهیهنراوێكدا پۆلیسی گهرمیان بڵاویكردهوه دوای ئەوەی بەیانی ڕۆژی سێ شەمە لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلاروە ئافرەتێک بەناوی (ف - م - ڕ )
لەدایکبووی 1966 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی ئاگرەوە بەشێکی جەستەی سوتابوو ،
دوای چارەسەری خێرا لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا ،
بەداخەوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
بەوتەی کەسوکاری ناوبراو خۆی ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوەو خۆی سوتاندوە
لەئێستادا پەڕاوی بۆکراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکار و چۆنێتی سوتانی ناوبراو.