جەماوەر نیوز
دوو قەل لە یەکێک لە گرانبەهاترین هوتێلەکانی واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا.
ئەم دوو قەلە لە دوێنێ دووشەممەوە براونەتە هوتێلی Willard Intercontinental و لەوێ خزمەتێکی تایبەت دەکرێن، هەتا ئەمڕۆ سێشەممە کە دەبرێنە کۆشکی سپـی و سەرۆک ترامپ فەرمانی لێخۆشبوونی سەرۆکایەتی بۆ یەکێکیان دەردەکات بەبۆنەی جەژنی سوپاسگوزاری کە ڕێکەوتی ئەم پـێنجشەممەیە دەکات.
وەک نەریتێکی ساڵانە، چەند ڕۆژێک بەر لە جەژنی سوپاسگوزاری سەرۆکی ئەمەریکا لە قەلێک خۆشدەبێت، واتە ئەو قەلە سەرنابڕدرێت و دەبرێت بۆ بەشی ئاژەڵ و پەلەوەڕ لە زانکۆی ڤێرجینیا تێک لە ویلایەتی ڤێرجینیا و لەوێ گرنگیـیەکی تایبەتی پـێدەدرێت.
ڕۆژی سوپاسگوزاری کە لە نێو ڕەوەندی کوردی ئەم وڵاتە بە "جەژنی قەلەکە" ناسراوە، گرنگیـیەکی تایبەتی لە نێو ئەمەریکایـیەکاندا هەیە بە تایبەتی ئەوانەی کۆچیان بۆ ئەم نیشتمانە کردووە.