ئه‌مڕۆ ڕێگەی ستراتیژیی نێوان پارێزگای دهۆک و هەولێر ده‌كرێته‌وه‌

20.10.2020
جەماوەر نیوز
رێگەی ستراتیژیی نێوان پارێزگای دهۆک و هەولێر (رووڤیا - گۆپال) کە لە 22 کیلۆمەتر رێگای سەرەکیی پێکدێت، ئەمڕۆ بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
کاتژمێر 11:00ـی ئەمڕۆ (سێشەممە، 20-10-2020) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوڕەسمی کردنەوەی رێگەی جووتسایدی رووڤیا - گۆپال بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕێگەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری رێگەوبان و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکات.
درێژی رێگەکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون) لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان).