كچه‌ كوردێك به‌شداری كێبڕكێی شاجوانی كه‌نه‌دا ده‌كات

18.10.2020
جەماوەر نیوز

میلۆدی قادر غه‌دیری كچه‌ جوانی كورد به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی جیهانی ساڵی 2020 ی كه‌نه‌دا ده‌كات كه‌52  كچانی كاندیدی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ تێیدا به‌شدارن بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانترین شاجوانی ئه‌م ساڵ له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا كه‌ بڕیاره‌ له‌ نێوان ڕۆژانی  1 ی نۆڤه‌مبه‌ر تا 7  ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020  دا چالاكییه‌كانی ئه‌م پێشبڕكییه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت . 
میلۆدی قادری له‌دایكبووی ساڵی 1994 ی كه‌نه‌دایه‌و له‌خێزانێكی كوردی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ ، خوێندنی سه‌نیكا كۆلیج و زانكۆی ( له‌یك هێد ) له‌كه‌نه‌دا ته‌واو كردووه‌.

میلۆدی ساڵانێكی زۆره‌ له‌ بواری یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران سه‌نته‌ری پێشوازی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له‌ ناوه‌ندی YMCA خۆبه‌خشانه‌  هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و ڕێنماییكردنیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕووی زمان و گواستنه‌وه‌ و كاركردن.