سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت

16.10.2020
جەماوەر نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2020ی فه‌رمانبه‌ران.

سبه‌ی شه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌م موچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.

هه‌روه‌ها هه‌ر سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش به‌ لێبڕینی 18% دابه‌شده‌كرێت.