له‌ که‌رکوک سه‌رکرده‌یه‌کى داعش ده‌ستگیرده‌کرێت

16.10.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له‌ لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى که‌رکوک سه‌رده‌یه‌کى  به‌ناوبانگى داعش له‌نێو شاره‌که‌ ده‌ستگیرده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌ كه‌ركوك به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند هێزه‌ته‌ناهییه‌کانى که‌رکوک له‌ کاتى ئه‌نجامدانى ئۆپراسێونێکى هه‌واڵگرى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵکرى عێراقی سه‌رکرده‌یه‌کى به‌ناو بانگى داعشیان ده‌ستگیر کرد که‌ به‌ دادوه‌رى خوێن ناوبانگى ده‌رکردووه‌.
وتیشى ئه‌وسه‌کرده‌یه‌کى داعش به‌ پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر ده‌ستگیر کراوه‌ و له‌کاتى لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کاندادانى به‌ به‌شداریکردن له‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندین کارى تیرۆریستیدا له‌ که‌رکوکدا کردووه‌.