عێراق پاره‌كه‌ی هه‌رێمی نارد

14.10.2020
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌م حكومەتی عێراق 320 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی رەوانەی ھەولێر كرد.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راگەیاند حكومەتی عێراق 320 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی رەوانەی ھەرێمی كوردستان كرد و پارەكە گەشتە هەولێر.