عێراق مووچه‌ی سێ مانگی داهاتوو ئاماده‌ ده‌كات

10.10.2020
جەماوەر نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی‌ نوێنەران رایدەگەیەنێت، مووچە بۆ سێ‌ مانگی داهاتوو مسۆگەركراوە و ئەو دواكەوتنەی رویدا دووبارە نابێتەوە.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق ڕایگه‌یاند مووچە بۆ سێ‌ مانگی داهاتوو مسۆگەركراوە و ئەو دواكەوتنەی رویدا دووبارە نابێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرۆك وەزیران دڵنیاییە دایە عیراقییەكان.
وتیشی مسۆگەركردنی مووچە واتای سەقامگیری ئابووری هەر خێزانێك، چونكە 8 ملیۆن خێزان راستەوخۆ لە مووچە سودمەندن جا فەرمانبەربن یاخود خانەنشین یاخود ئەوانەی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و هەر جۆرە مووچەیەكی تریان هەیە، یاخود كەرتی تایبەت و بازاڕ و بازرگانەكان.