حكومه‌تی عێراق ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت

06.10.2020
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق بڕیاریدا، سه‌رجه‌م ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌ پزیشكیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ نیشته‌جێی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان دابمه‌زرێندرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌نوسراوێكدا ورده‌كاری دامه‌زراندنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، كه‌ واژۆی سام شاتی عوبێد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی له‌سه‌ره‌ تێیدا به‌سێ خاڵ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ نیشته‌جێی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بۆ ساڵی 2018-2019 رونكراوه‌ته‌وه‌، به‌پێی خاڵی یه‌كه‌میش، 144 كه‌س ده‌رچوانی كۆلێژه‌ پزیشكیه‌كان دامه‌زراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، 808 كه‌س له‌ده‌رچوانی په‌یمانگا به‌شه‌ پزیشكیه‌كان و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌رچوان دیكه‌ی زانكۆكان دامه‌زراون.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بێت.