وێستگەی 300 مێگاواتی کارەبا له‌ خەبات کرایەوە

14.07.2020
جەماوەر نیوز
وێستگەی 300 مێگاواتی کارەبای هەڵمی خەبات کرایەوە، کە لە هەولێرەوە رێژەی 10٪ـی کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد دەکات. سەرۆکی حکومەتیش لە مەراسیمی کردنەوەی وێستگەکە ڕایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌خت، به‌ڵام كۆمپانیاكان و  حكومه‌تیش له‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ناوەستن".
پڕۆژەی کارەبای 300 مێگاواتیی هەڵمیی خەبات کە ئەمڕۆ (سێشەممە، 14ی ته‌موز بەگەڕدەخرێت، دەتوانێت کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 10٪ زیاد بکات.
پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی کارەبا، کۆمپانیای پۆسکۆ و KNOCـی کۆری دروستکراوە و زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
وێستگەکە ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کرایەوە.
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ڕیم لە وتارێکدا لە مەراسیمی بەگەڕخستنی وێستگەکە رایگەیاند "ئه‌وه‌ دووه‌م پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستپێده‌كه‌ین و وه‌گه‌ڕیده‌خه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه‌، ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و به‌ڵێنه‌كانمان به‌جێ ده‌گه‌یەنین".