به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی داوای مانه‌وه‌ی سیسته‌می جۆزه‌ ده‌كات

14.07.2020
جەماوەر نیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "داواكارى ئێمه‌یه‌ له‌ یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى (16) یان 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه‌، له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشیه‌ چاره‌سه‌ره‌ بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌به‌پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ لهو‌ ناوچانه‌ هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به‌به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه‌".

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی:

بڕیارێكى نوێ ده‌رباره‌ى جۆزه‌ى 16 و 20 ئه‌مپێرى قه‌زاو ناحییه‌كان
دوابه‌دواى نوسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌باره‌ت به‌ راگرتنى به‌رنامه‌ى كاره‌باى تایبه‌ت به‌وناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌ى (16) و (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه‌ و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاوڵاتیان به‌وه‌ى كه‌ جۆزه‌كانیان لابردێت یان بمێنێته‌وه‌.
به‌ڵام دواى بڕیاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه‌ لابردینى جۆزه‌كانى كارێكى قورسه‌ و هاوڵاتیان پێیان باشه‌ لانه‌برێت، له‌وچۆارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى پشتیوانى له‌دواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به‌ مانه‌وه‌ى جۆزه‌كان، به‌وپێیه‌ى له‌ رابردوودا ئه‌و جۆزانه‌ پارێزگارى باشى كرده‌وه‌ له‌ گۆڕه‌ڕكان و وێستگه‌كانى گۆڕین و تۆڕه‌كانى كاره‌با.
ئه‌وه‌ى داواكارى ئێمه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى (16) یان 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه‌، له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشیه‌ چاره‌سه‌ره‌ بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌به‌پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ له‌و‌ ناوچانه‌ هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به‌به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى