له‌ هندستان گیانله‌ده‌ستدا به‌ هۆی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

01.06.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ زیاتر له‌ 8 هه‌زار  حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ندستان تۆمار كرا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هند بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو 8393 حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و كۆی گشتی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ گه‌شته‌ 190535 كه‌س.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 230 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدا به‌ هۆی كۆرۆنا له‌ هند ڕاگه‌یه‌نراو كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌رزبوه‌ بۆ 5394 كه‌س.