له‌ هه‌رێم توشبون به‌ كۆرۆنا 700 كه‌سی تێپه‌ڕاند

01.06.2020
جەماوەر نیوز

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاگه‌یه‌نراوی ژماره‌ 97ی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٧١٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٩٣٩) هەولێر، (٤٧٤) سلێمانی، (٣٠٥) دهۆك. دەرەنجام (١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا ".

ده‌قی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ژمارە (٩٧)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢١١٥) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٨٠١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٦٣) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٦٠٢) لە دهۆك. وە (١١٣١٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٠) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٧١٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٩٣٩) هەولێر، (٤٧٤) سلێمانی، (٣٠٥) دهۆك. دەرەنجام (١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (١٠٢) پۆزەتیڤ: پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پیاوێك گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، (٥١) لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین، (٤٢) دانیشتووی ناو شاری سلێمانی،(٣) دانیشتووی وارماوە، (١) دانیشتووی قەزای کەلار، (١) دانێشتووی قەزای کفری، (١) دانیشتووی قەزای خانەقین، (١) دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، (١) دنیشتووی شاری بغداد
پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٦٤٧٨) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیە و (٤٢٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٢٨٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ی ئایاری ٢٠٢٠