ده‌وامی فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان ڕاده‌گیرێت

01.06.2020
جەماوەر نیوز

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی درێژكرده‌وه‌.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو رۆژی 06-06-2020 قەدەغەی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لەنێوان گشت پارێزگاکان.

دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان :
یەکەم: راگرتنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لەنێوان گشت پارێزگانی  هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و یەکە کارگێڕییەکان و شار و شارۆچکەکانیان لە 31-05-2020 کاتژمێر 12ی شەو تاوەکو کاژێر 12ی شەوی 06-06-2020 . هەر کەسێک سەرپێچی بکات بەپێی بەیانی ژمارە 19ی ساڵی 2020 سزا دەدرێت.
دووەم: راگرتنی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی تەواو لەناو گشت پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان و شار و شارۆچکەکانیان لە کاژێر 6:00ی رۆژی 01-06-2020 تاوەکو کاژێر 12:00ی شەوی 06-06-2020 و هەر شوفێرێک سەرپێچی بکات بەپێی بەیانی ژمارە 19ی ساڵی 2020 سزادەدرێت. هەر پیادەیەک سەرپێچی بکات بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969 رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
سێیەم: راگرتنی دەوامی فەرمی لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ماوەی کە لە بڕگەی 1ی سەرەوە دیاری کراوە جگە لە وەزیرەکان و ستافی نووسینگەکان. 
چوارەم: گشت ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتیان رێگەپێدراون بۆ ئەو ماوەی کە لە بڕگەی 2ی سەرەوە دیاری کراوە دادەخرێن جگە لە دەرمانخانە و ئێشکگر کراوە دەبێت و نانەواخانەکان تەنیا لە کاتژمێر 06:00ی بەیانی تا 12:00ی نیوەڕۆ دەکرێنەوە و پێویستە نان بە دیلیڤەری بگەیێندرێتەوە هاووڵاتیان و نابێت لە نانەواخانەکان نان بە هاووڵاتیان بفرۆشێت و هەر نانەواخانەیەک سەرپێچی بکات لە رێگای ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
پێنجەم: رێگە دەدرێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان و ئەو فەرمانگانەی لە ئەرکدان.
شەشەم: رێگا دەدرێت بە کارمەندانی دەزگاکانی راگەیاندن لەو ماوەی کە لە بڕگەی 1ی سەرەوە دیاریکراوە کاری راگەیاندنی خۆیان ئەنجام بدەن، بەمەرجێک پشتگیری ئەو رۆژەیان پێبێت لەو دەزگایانە کە کاری لێدەکەن.
حەوتەم: عەلوەکان دەکرێنەوە بۆ ساخکردنەوەی بەروبومی کشتوکاڵی و رێگادەدرێت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆتۆمبێل لەناو گەڕەکەکان بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.