له‌ سلێمانی چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێت

21.05.2020
جەماوەر نیوز
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌مە فرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان چوار تۆمەتبارییان دەستگیركرد كە 27 مۆبایل و بڕێك پارەیان لەهاوڵاتییەك سەندبوو.
دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك لەبەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوانی سلێمانی سكاڵای‌ تۆماركرد بەهۆی‌ ئەوی‌ لەلایەن چوار تۆمەتبارەوە لەنزیك تێرمیناڵی‌ شارەزوور كە بەمەبەستی‌ كڕینی‌ مۆبایل پەیوەندیان پێوەكردووەو دواتر لەلایەن ئەو چوار تۆمەتبارەوە 27 مۆبایل و بڕی 3900 دۆلاریان لەسكاڵاكار سەندووەو لێیانداوە و جێیانهێشتووە.
مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای‌ چەند كاتژمێرێك و دەستکەوتنی سەرەداو، توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتومبێلێكدا كە تاوانەكەی‌ پێ ئەنجامدرابوو.
بەبڕیاری‌ دادوەر‌ پشكنین بۆ ماڵی‌ تۆمەتبارەكان ئەنجامدراو دەستبەسەر 27 مۆبایلدا گیرا كە لەسكاڵاكاریان سەندبوو.
لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران: ( ئ، ع،م) لەدایكبوی‌ 1989 شۆفێری‌ تاكسی، ‌(ك،ت،ع) لەدایكبوی‌ 1990، (ر، ج،ئ) لەدایكبوی‌ 1989، (م،ف،م) لەدایكبوی‌ 1989 كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی شاری سلێمانین بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
جێی‌ ئاماژەیە دووان لەتۆمەتبارەكان پێشینەیان هەیەو لەبنكەكانی‌ پۆلیس داواكراون، یەکێک لەتۆمەتبارەکانیش لەكاتی‌ دەستگیركردنیدا حەبی‌ بێهۆشكەری‌ پێبووە.