وه‌زیری ناوخۆ: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دێنه‌وه‌ سه‌رشه‌قام

21.05.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 21ی ئایار ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوحۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند حكومه‌ت بێ دوودڵی بڕیار له‌ به‌رژه‌وه‌نی هاوڵاتیان ده‌دات و له‌ ڕۆژانی جه‌ژن هه‌ر ده‌رچونێك له‌ ماڵ به‌ بڕیاری شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ژمێردرێت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

وتیشی مه‌ترسی كۆرۆنا ماوه‌ و كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبون به‌ كۆرۆنا به‌هۆی ڕێكاره‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ بووه‌.