نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌

18.05.2020
جەماوەر نیوز
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئایار نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 33 دۆلار و 47 سه‌نت.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی ئایار گه‌یشتبووه‌ 32 دۆلار و 51 سه‌نت.
هه‌روه‌ها‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته‌ 30 دۆلار و 70 سه‌نت. له‌ كاتێكدا دوێنێ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاو 29 دۆلار و 43 سه‌نت بوو.