چه‌ندین زانیاریى سه‌رنجڕاکێش سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌مینه‌کان له‌مۆندیالدا

09.04.2020
جەماوەر نیوز
وه‌رگێڕانى له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والى عه‌لی

پاڵه‌وانێتى جامى جیهانیى تۆپى پێ که‌ به‌ مۆندیال ناسراوه‌، به‌ناوبانگترین پاڵه‌وانێتیى وه‌رزشه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانداو هه‌موو ساڵ جارێک له‌وڵاتێک یان زیاتر ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ندین زانیاریى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌مینه‌کانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌:

1-یه‌که‌م په‌خشى راسته‌وخۆى مۆندیال له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌: 1958.
2-یه‌که‌م خانه‌خوێ که‌ نازناوى مۆندیالى بردووته‌وه‌: ئۆرۆگوای، هى 1930 ى بردووه‌ته‌وه‌، دووه‌م ئیتالیایه‌ که‌ هى 1934 ى بردووه‌ته‌وه‌، سێیه‌م ئینگلته‌رایه‌ که‌ هى 1966 ى بردووه‌ته‌وه‌ .
3-یه‌که‌م راهێنه‌ر که‌ کراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌: راهێنه‌رى پاراگواى کایتانۆ ری، له‌ 11/6/1986 له‌میانه‌ى یاریى دژ به‌لجیکادا کراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

4-یه‌که‌م گۆڕین (تبدیل) له‌مۆندیالدا به‌هۆى پێکانه‌وه‌: گۆڵچى فه‌ره‌نسا ئه‌لێکس سیبۆ (1906-1989) که‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن یاریزانێکى مه‌کسیکییه‌وه‌ لێى درا، گۆڕدرا به‌یاریزانى هێڵى ناوه‌ڕاست ئۆگۆستین چانترێڵ.

5-یه‌که‌م گۆڕینى یاریزان له‌مۆندیالدا (به‌بێ پێکان): یاریزانى سۆڤیه‌تى ئه‌ناتۆلى پوزاچ که‌ چووه‌ جێگه‌ى سێریبرانیکۆڤ له‌یه‌که‌م یارى مۆندیالى 1970 که‌ له‌ 31-5 له‌به‌رامبه‌ر مه‌کسیک ئه‌نجامدرا.

6-یه‌که‌م گۆڵ که‌ له‌مۆندیالى 2006ى ئه‌ڵمانیادا تۆمارکرا: یاریزانى ئه‌ڵمانیا فیلیپ لام، له‌دژى کۆستاریکا، له‌شه‌شه‌م خوله‌کدا تۆماریکردووه‌ .

7-یه‌که‌م گۆڵپارێز که‌کراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌: یاریزانى ئیتالى جانلوکا پاگلیوکا، له‌میانه‌ى یاریى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌که‌ى له‌به‌رامبه‌ر نه‌رویج، له‌ 23-6-1994 کرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

8-یه‌که‌م گۆڵچیى گۆڕاو (به‌دیل) له‌مۆندیالدا: گۆڵچیى رۆمانیا نیکوڵا رادوکانو که‌ له‌ 10-6-1970 له‌یاریى دژ به‌ به‌رازیل له‌برى ستیڤ ئه‌داماچى هێنرایه‌ ناو ساحه‌وه‌.

9-یه‌که‌م کارتى سور له‌مۆندیالدا له‌دژى یاریزانى چیلى کارلۆس کازیلى به‌رزکراوه‌ته‌وه‌ له‌یارییه‌کى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌که‌یدا له‌دژى ئه‌ڵمانیاى خۆرئاوا له‌ 14-6-1974.

10- یه‌که‌م مۆندیال که‌ تێیدا پشکنین بۆ خواردنى ده‌رمان، ئه‌نجامدرا: مۆندیالى 1966. تائێستا چه‌ندین یاریزان به‌هۆى به‌کارهێنانى ده‌رمانى وزه‌به‌خشه‌وه‌ له‌یارى دورخراونه‌ته‌وه‌ که‌ دیارترینیان مارادۆنایه‌.

11- یه‌که‌م مۆندیال که‌ تێیدا یاریزانى یه‌ده‌گ به‌کارهێنراوه‌: مۆندیالى 1970، پێش 1970 ته‌نها رێگه‌ به‌ یاریزانه‌ پێکراوه‌کان ده‌درا که‌ بگۆڕدرێن.

12- یه‌که‌م مۆندیال که‌ وڵاتێکى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست میواندارى بکات، مۆندیالى 2022ه‌ که‌ ئه‌گه‌ر عومر باقى بێت، ده‌یبینین.

13- یه‌که‌م مۆندیال که‌تێیدا خانه‌خوێکه‌ هه‌ر له‌قۆناغى یه‌که‌مدا کراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌: مۆندیالى 2010، ئه‌فه‌ریقاى باشور.

14- یه‌که‌م مۆندیال که‌تێیدا ژماره‌ له‌سه‌ر تى شێرتى یاریزانه‌کان به‌کارهێنراوه‌: مۆندیالى 1938 .

15- یه‌که‌م مۆندیال له‌ئۆرۆگواى ئه‌نجامدراوه‌ له‌ 1930. دووه‌م له‌ئیتالیا له‌ 1934. سێیه‌م له‌فه‌ره‌نسا له‌ 1938.

16- یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ که‌ یارى پاڵاوتنى به‌ لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ (رکلات الترجیح) بردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ى تونسه‌ که‌ پاش یه‌کسانبونى به‌گۆڵێک بۆ هه‌ردولا له‌گه‌ڵ مه‌غریب، یارییه‌که‌ى به‌لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ 4-2 برده‌وه‌. 

17- یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئاسیا که‌ به‌شدارى یاریى پاڵاوتن بۆ مۆندیالى کردووه‌: هه‌ڵبژارده‌ى فه‌له‌ستین له‌دژى میسر له‌ 10-3-1934. میسر 7-1 بردیه‌وه‌.

18- یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئاسیا که‌ قۆناغى یه‌که‌مى مۆندیالى بڕیوه‌: کۆریاى باکور له‌مۆندیالى 1966.

19- یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئاسیا که‌ له‌مۆندیالدا ده‌رکه‌وتووه‌: هندى رۆژهه‌ڵاتیى هۆڵه‌ندى (ئێستا پێى ده‌وترێت ئیندۆنوسیا) که‌ له‌مۆندیالى 1938 دا ده‌رکه‌وتووه‌.

20- یه‌که‌م وڵات که‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى رسوماتى چونه‌ناو مۆندیال بدات، له‌پاڵاوتن کشایه‌وه‌: سریلانکا، له‌مۆندیالى 1978 کشایه‌وه‌.

21- یه‌که‌م وڵاتى ئه‌وروپى که‌ میوانداریى مۆندیالى کردووه،‌ ئیتالیایه‌ که‌ میواندارى 1934 ى کردووه‌، دووه‌م فه‌ره‌نسایه‌ که‌ میواندارى 1938 ى کردووه‌، سێیه‌م سویسرایه‌ که‌ هى 1954 ى کردووه‌ .

22- یه‌که‌م یارى پاڵاوتن بۆ مۆندیال: سویدو ئیستۆنیا که‌ 6×2 سوید بردیه‌وه‌، یارییه‌که‌ له‌ 11-6-1933 ئه‌نجامدرا.

23- یه‌که‌م یاریى فیناڵ که‌ به‌ لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌، کۆتایى پێهێنراوه‌: فیناڵى 1994 که‌ پاش ئه‌وه‌ى یارییه‌که‌ى نێوان به‌رازیل و ئیتالیا به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات، به‌رازیلییه‌کان به‌لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌، 3-2 یارییه‌که‌یان برده‌وه‌.

24- یه‌که‌م یارى که‌ به‌ لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ کۆتایى پێهێنرا، یاریى نێوان ئه‌ڵمانیاى خۆرئاواو فه‌ره‌نسا بوو که‌ له‌قۆناغى نیمچه‌کۆتایى مۆندیالى 1982، ئه‌نجامدرا. یارییه‌که‌ که‌ له‌ 8ى ته‌موز، ئه‌نجامدرا، پێنج به‌ چوار بۆ ئه‌ڵمانه‌کان کۆتاییهات.

25- یه‌که‌م یارى که‌ به‌یه‌کسانبوون کۆتایى هاتووه‌: یارى نێوان ئیتالیاو فه‌ره‌نسا له‌شارى فلۆره‌نساى ئیتاڵیا له‌ 31-5-1934.

26- یه‌که‌م یارى که‌ کاتى زیاده‌ى خرایه‌ سه‌ر: هى نێوان نه‌مساو فه‌ره‌نسا له‌ 27-5-1934.

27- یه‌که‌م یاریى مۆندیال له‌نێوان مه‌کسیک و فه‌ره‌نسادا بووه‌‌ که‌ له‌شارى مۆنتییڤیدیۆ له‌ ئۆرۆگوای، له‌ 13-7-1930 ئه‌نجامدراوه‌. فه‌ره‌نسا 4 به‌ 1 بردیه‌وه‌.

28- یه‌که‌م یاریزان که‌ به‌ لێدانى سزا گۆڵى کردووه‌: یاریزانى مه‌کسیکى مانوێڵ رۆکیتاس رۆساس له‌دژى ئه‌رجه‌نتین له‌ 19-7-1930.

29- یه‌که‌م یاریزان که‌ به‌لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ گۆڵى تۆمارکردووه‌، یاریزانى فه‌ره‌نسا ئه‌لاین گیرێسى بوو که‌ له‌قۆناغى نیمچه‌کۆتایى مۆندیالى 1982، له‌دژى ئه‌ڵمانیاى خۆرئاوا تۆماریکرد. یارییه‌که‌ که‌ 4-5 له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ڵمانه‌کان کۆتاییهات، له‌ 8 ى ته‌موز ئه‌نجامدراوه‌.

30- یه‌که‌م یاریزان که‌ چوار گۆڵى له‌یارى پاڵاوتندا تۆمارکردووه‌: یاریزانى ئێرله‌ندى پادى موور که‌ هه‌ر چوار گۆڵى یارییه‌ به‌یه‌کسان کۆتاییهاتووه‌که‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌که‌ى و به‌لجیکاى تۆمارکردووه‌ که‌ 4-4 کۆتاییهات و له‌ له‌ 25-2-1934 له‌شارى دبڵن ئه‌نجامدراوه‌.

31- یه‌که‌م یاریزان که‌ گۆڵى تۆمارکردووه‌: یاریزانى فه‌ره‌نسى لوسین لۆرێنت له‌دژى مه‌کسیک، له‌ خوله‌کى 19ى یه‌که‌م یاریى یه‌که‌م مۆندیال له‌ 13-7-1930.

32- یه‌که‌م یاریزان که‌ گۆڵى زێڕینى تۆمارکردووه‌: یاریزانى فه‌ره‌نسى لۆرێنت بلانک، له‌تایمى 113ى قۆناغى دووه‌مى مۆندیالى 1998 و به‌دیاریکراوى له‌ 28-6، گۆڵه‌که‌ى له‌دژى پاراگواى تۆمارکردووه‌.

33- یه‌که‌م یاریزان که‌ کارتى زه‌ردى وه‌رگرتووه‌: یاریزانى سۆڤیه‌تى لۆڤچیڤ که‌ له‌یارى کرانه‌وه‌ى مۆندیالى 1970دا له‌دژى مه‌کسیک، کارته‌که‌ى پێدراوه‌.

34- یه‌که‌م یاریزان که‌ له‌مۆندیالدا گۆڵى له‌هه‌ڵبژارده‌که‌ى خۆى کردووه‌: یاریزانى سویسرى ئێرنست لۆچسته‌ر له‌دژى ئه‌ڵمانیاى خۆرئاوا له‌ 9-6-1938.

35- یه‌که‌م یاریزان که‌ له‌یارى مۆندیالدا کراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌: کاپتنى پیرۆ، ماریۆ دى لاس کاساس له‌یارى دژ به‌ رۆمانیا له‌  14-7-1930.

36- یه‌که‌م یاریزان که‌ لێدانى سزاى له‌مۆندیالدا فه‌وتاندووه‌:  یاریزانى برازیلى ڤاڵدیمار دێ بریتۆ، دێ بریتۆ، له‌و یارییه‌ى که‌ هه‌ڵبژارده‌که‌ى 3×1 له‌ 27-5-1934 به‌رامبه‌ر به‌ئیسپانیا دۆڕا، ئه‌و په‌نارتییه‌ى فه‌وتاندووه‌. ئه‌و مۆندیاله‌ش ته‌نها مۆندیاله‌ که‌ به‌رازیل هیچ یارییه‌کى تێدا نه‌برده‌وه‌.

37- یه‌که‌م یاریزان که‌ لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى فیناڵى ئه‌نجامداوه‌: یاریزانى ئیتالى فرانکۆ بارێسى که‌ له‌دژى به‌رازیل له‌فیناڵى 1994 لێیدا به‌ڵام گۆڵى نه‌کرد.

38- یه‌که‌م یاریزان که‌ هاتریکى تۆمارکردووه‌: یاریزانى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا/ بێرت پاتینود له‌دژى پاراگواى له‌یه‌که‌م قۆناغى مۆندیالى 1930. دووه‌م: یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى گیێرمۆ ستابیڵى (1905-1966) له‌یارى دژى مه‌کسیک له‌ 19-7-1930 که‌ 6 به‌ 3 له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌رجه‌نتینییه‌کان کۆتاییهات، ئه‌م هاتریکه‌ ته‌نها دوو رۆژ پاش هاتریکى یه‌که‌م بوو.

39- یه‌که‌م یاریزان که‌ هاتریکى له‌یارى فیناڵدا تۆمارکردووه‌: یاریزانى ئینگلته‌را جیۆف هورست له‌فیناڵى 1966.

40- یه‌که‌م یاریزانى گۆڕاو که‌ گۆڵى تۆمارکردووه‌: یاریزانى مه‌کسیک جوان باساگورین که‌ له‌دژى سه‌لڤادۆر له‌ 7-6-1970 گۆڵى تۆمارکردووه‌.

41- یه‌که‌م یاریزانى یه‌ده‌گ که‌ گۆڵى تۆمارکردووه‌: یاریزانى هه‌نگارى لازلۆ کیس که‌ له‌ 15-6-1982 گۆڵى له‌دژى هه‌ڵبژارده‌ى سه‌لڤادۆر، تۆمارکردووه‌.

42- یه‌که‌م یاریى فیناڵ که‌ کاتى زیاده‌ى خرایه‌ سه‌ر: فیناڵى 1934 له‌نێوان ئیتالیاو چیکسلۆڤاکیا که‌ له‌ 10 ى حوه‌زیران ئه‌نجامدرا.

43- یه‌که‌م یاریى مۆندیال که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتایى هاتووه‌: به‌رازیل×ئینگلته‌را له‌ 11-6-1958 له‌ستۆکهۆڵم.

زانیاریى ژماره‌ چه‌ند سه‌رنجى راکێشایت؟