گیانله‌ده‌ستدا به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ 25 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

27.03.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ هه‌ینی 27ی ئازار ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدا به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ 25 هه‌زاری تیپه‌ڕاند و ژماره‌ی چاكبونه‌وه‌ له‌ كۆرۆنا گه‌شته‌130 هه‌زار.

به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار كراوه‌ گیانله‌ده‌ستدا به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ 25360 تۆمار كراوه‌ و تائیستا زۆرترین گیانله‌ده‌ستدا له‌ ئه‌وروپاوه‌ كه‌ ژماره‌ی گیانله‌ ده‌ستدا له‌ ئه‌وروپا 17314 تۆمار كراوه‌.

له‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ تۆمار كراوه‌ له‌ ئیتالیا 8165 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و له‌ ئیسپانیا 4934 و له‌ چین 3292 كه‌س گیانله‌ده‌ستداوه‌.

له‌ سه‌ر ئاستی جیهان 559351 توشی كۆرۆنا بوون .