له‌ سلێمانی ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

27.03.2020
جەماوەر نیوز
د.سه‌باح هەورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی رایگه‌یاند  ۹ حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاک بونەوە، دوای چارەسەرکردن گەرانەوە ماڵەوەو ژیانی ئاسایی خۆیان. تائێستا کۆی گشتی چاکەوبونەوە لە شاری سلێمانی گەیشتە ٤۸ کەس.