وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ كه‌ره‌نتینه‌كانن بڵاوكرده‌وه‌

24.03.2020
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (23ی ئازار/ مارسی 2020)ی له‌ باره‌ی نوێترین ئاماری تووشبووان و كه‌ره‌نتینه‌كراوانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌. 
راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (27)
 سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (4671) هاووڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1573) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (787) لە هەولێر، (339) لە سلێمانی، (298) لە دهۆك، (38) لە هەڵەبجە، (32) لە گەرمیان، (54) لە ڕاپەرین، (25) لە کۆیە وە (3098) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (78) هاوڵاتی.
2- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (327) پشکنین وەرگیرا، کە (203) لە شاری هەولێر و (96) لە شاری سلێمانی و (28) شاری دهۆك.
دەرەنجام (9) تووشبووی نوێ تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:-
* پارێزگای هەولێر لە کۆی (203) پشکنین (72) نیگەتیڤ بوو وە (131) پشکنین ماوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەردەچێت.
* سنووری پارێزگای سلێمانی (8) پۆزەتیڤ، کە(5) پیاو و (3) ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەی درێژخایەن دوای گیان سپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
* پارێزگای دهۆك (1)  ئافرەت پۆزەتیڤ.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (85) تووشبووە،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (22) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان و هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان تکا دەکەین پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن و لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
 وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
23ی ئازاری2020