قائیمقامى سلێمانى: هیچ قه‌یرانێکى که‌مى خواردن و پێداویستى له‌ ئارادا نیه‌

23.03.2020
جەماوەر نیوز

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامى سلێمانى ره‌تى ده‌کاته‌وه‌ هیچ گرفتێک له‌ که‌مى خواردن و پێداویستى له‌ سلێمانى هه‌بێت و دڵنیایى ته‌واو ده‌داته‌ هاوڵاتیانى شاره‌که‌ و ده‌ڵێت: هیچ گرفت و قه‌یرانێک له‌ خواردن و پێداویستى رۆژانه‌دا نیه‌و  بڕى پێویستى خواردن و پێداویستى له‌ کۆگاکاندا هه‌یه‌ , قائیمقامى سلێمانى راشیده‌گه‌یه‌نێت: رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى خاڵه‌ سنورییه‌کانه‌وه‌ خواردن و پێداویستى ده‌هێندرێته‌ هه‌رێمى کوردستان و شارى سلێمانى , له‌م رووه‌وه‌ دڵنیایی ته‌واو ده‌ده‌ین به‌ هاوڵاتیان هیچ دودڵی و گومانێکیان له‌ که‌مى خواردن وپێداویستیه‌کانى رۆژانه‌ نه‌بێت, هه‌موو رێوشوێنێکى پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بڕى پێویستى خواردن و کاڵاو شتومه‌ک بگاته‌ هه‌رێمى کوردستان , ئاوات محه‌مه‌د ده‌شڵێت : زیاتر له‌ 3 هه‌زار تۆن خوردن و پێداویستى به‌ڕێگه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان و له‌ نزیکترین کاتدا ده‌گاته‌ شارى سلێمانى و پارێزگاکانى ترى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌ کۆگاکاندا به‌ هه‌زاران تۆن خواردن و پێداویستى عه‌مبارکراو هه‌یه‌, 
 قائیمقامى سلێمانى: راشیده‌گه‌یه‌نێت له‌ خاڵه‌ سنورییه‌کان کارئاسانى ته‌واو بۆ بازرگانان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى کاڵاو پێدویستیه‌کان به‌بێ هیچ گرفتێک بهێننه‌ هه‌رێمى کوردستان, هه‌موو ئه‌و خواردن و کاڵایانه‌ش له‌ژێر چادێرى ووردى ته‌ندروستیدا دواى دڵنیابونه‌وه‌ رێگه‌ به‌ هاورده‌کردنیان ده‌درێت.