وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم په‌یامێك ئاراسته‌ی دانیشتووانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران ده‌كات

23.03.2020
جەماوەر نیوز
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی دانیشتووانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه‌ ناو شه‌قام و به‌ته‌واوه‌تی له‌ ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌.
داواش ده‌كات هه‌ر كه‌سێك به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و تووشبووه‌ به‌ڕێزانه‌ بووه‌ خۆیان بده‌نه‌ ده‌ست تیمه‌كانی ته‌ندرووستی بۆ پشكنینی تاقیگه‌.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوكاریان بن به‌ پێدانی زانیاری با هه‌رێمی كوردستان له‌ كاره‌ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزین.