ڕوسیا 71ی حاڵه‌تی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند

23.03.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 23ی ئازار میخیل میشوستین، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕوسیا ڕایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 71 حاڵه‌تی توشبووی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ له‌ رووسیا.

وتیشی تائێستا 438 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا وتیشی  16 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و 52 هه‌زار كه‌سیش خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ .